لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی جووڵەکە بۆ سەر فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ٢١ کەس بریندار بوون. لە ئەنجامی رووداوەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو، شوێنی کار و ئۆتۆمبێل سووتان.
چەتەکانی جووڵەکە لە شاری قەلقیلیا لە باکووری کەرتی ڕۆژئاوا هێرشی کردە سەر فەلەستینییەکان.
مانگی سووری فەلەستین لە ئەنجامی هێرش سەر شارۆچکەکانی فوندوق و جینسافوتی شاری قەلقیلیای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو ٢١ فەلەستینی بریندار بوون.
جووڵەکەکانی داگیرکەر لە کاتی هێرشەکە خانوو و ئۆتۆمبێل و شوێنی کاری فەلەستینییەکانی سووتاند.
هەروەها ڕادیۆی فەرمی فەلەستین دەنگی فەلەستین ، رایگەیاند کە هێرشی بەرفراوان بۆ سەر فوندوق و جینسافوت کراوە و لەو هێرشانەشدا ماڵ و ئۆتۆمبێل و شوێنی کار ئاگریان تێبەردراوە.
رژێمی سەهیۆنی لە سەعاتەکانی ئێوارەدا لە هەڵمەتێکدا بۆ سەر شاری قەلقیلیای کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو ٦٤ فەلەستینی بە بارمتە گرت کە هەنێکیان منداڵ بوون.
لە غەززە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مانگ ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران کرا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و ١٠٠ فەلەستینی دیکەی دەستبەسەر کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە ژمارەیەکی زۆر ناوچەی وڵات و دەرەوەی وڵات چالاکییەکانی خێرخوازی بەڕێوە دەبات لە وڵاتی بروندی هاوکاری بەتانیە بە سەر لافاولێدراوەکان دابەش کرد.
لە پارێزگای بۆلووی وڵاتی تورکیا لە ناو هۆتێلێک ئاگر دەرکەوت و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣١ کەسیش بریندار بوون.