دوای دۆزینەوەی تەرمی ٩ شەهیدی دیکە لە غەززە، تاوەکو ئێستا ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان لە دوای ئاگربەست گەشتە ١٧٠ کەس.
تیمەکانی فڕیاگوزاری لە شارۆچکەی بەنی سوهەیلە لە رۆژهەڵاتی شاری خان یونس لە باشووری کەناری غەززە تەرمی ٩ شەهیدیان دۆزیەوە.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی تەندروستی، دوای دۆزینەوەی تەرمی ٩ شەهید ژمارەی تەرمە دۆزراوەکان لە دوای دەستپێکردنی ئاگربەست گەشتە ١٧٠ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد و تاوەکو ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ زیاتر لە ١٥٨ هەزار کەس شەهید و بریندار بوون و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێ سەروشوێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.