٢ موجاهیدی قەسامی لە کاتی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی داگیرکەر لە شارۆچکەی بورکینی شاری جەنین لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو شەهید بوون.
هێزەکانی داگیرکەر لە ٣یەم ڕۆژدا بەردەوامن لە هێرشەکانی توند بۆ سەر شاری جەنین و کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی راگەیەندراوی سەرچاوەکانی خۆجێ، لە شارۆچکەی بورکین لە ڕۆژئاوای شاری جەنین لە ئەنجامی شەڕ کە زیاتر لە ٥ کاتژمێر بەردەوام بوو موجاهیدەکان محەمەد ئەبو ئەسەد و قوتەیبە شەلەبی شەهید بوون.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس سەبارەت بە شەهادەتی ئەبو ئەسەد و شەلەبی پەیامێکی بڵاو کردەوە، لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، ئەو پلانە خوێناویانەی کە دوژمن دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی لە کەرتی ڕۆژئاوا، تەنیا هێرش و ئۆپڕاسیۆنی ئازاربەخشتری بۆ دەهێنێت.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، داگیرکەران لە شارۆچکەی بورکین خانوویێکیان گەماڕۆ داوە و بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و سارۆخ هێرشی کردووە سەر خانووکە و شەڕی چەکداری رووی داوە.
شاهێدحالەکان باسیان لەوە کرد، داگیرکەران بە بولدۆزەرەکانی سەربازی چوونەتە ناوچەکە و ئافرەتەکانی وەک قەڵغانی زیندوو بەکار هێناوە.
لە ٣ ڕۆژی کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران لە جەنین ١٢ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵ بوو و زیاتر لە ٥٠ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.