وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بە ناوی شەهید یەحیا سینوار رابەری شەهیدبووی حەماس کرد.
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد کە بۆ جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خێرخوازی لە وڵاتی بروندییە دەستی بە دروستکردنی مزگەوتێک بەناوی شەهید یەحیا سینوار کرد.
وەقفەکە پێشتر لە وڵات چەندین چالاکی خێرخوازی وەک دابەشکردنی گۆشتی قوربانی، بەتانییە، مێزەکانی قوتابخانە، ئامێرەکانی کشتوکاڵ و پێدانی قورئانی کەریم وەک دیاری جێبەجێ کردبوو.
عبدالوهاب کاپلان خۆبەخشێکی وەقفی کاروانی ئومێد سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بۆ بەردەوامبوونی پڕۆژەکە چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکان.
دەستنیشان کرا، هەوڵ دەدرێت مزگەوتەکە لە ماوەیەکی کورتدا تەواو بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەس.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە بە ١٠٠ هەزار تۆن تەقەمەنی هێرشیان کردە سەر کەناری غەززە.
پۆلیسی کەناری غەززە راگەیاند، بۆ جێبەجێکردنی ئاسایش لە ناوچەکە ٦ هەزار ئەندامیان ئامادەن.