لە ئەنجامی هێرش و گەماڕۆی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر شاری جەنینی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو لانیکەم ١٤ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ٥م ڕۆژدا بەردەوامە لە هێرش و گەماڕۆ سەر شاری جەنینی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی داگیرکەران تاوەکو ئێستا ١٤ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون. لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر خانوو خراپ کران و زیانێکی گەورە بە ژێرخانی شارەکە گەیێندرا.
هەروەها هێرش کرایە سەر هەنێک خانوو لە گوند و قەزاکانی جەنین و هەنێک خانوو گەماڕۆ درا.
لە هێرشەکانی سەر سیلات ئەلحەریسیە لە ڕۆژئاوای جەنین و مەیڵون و کەباتیە لە باشوور دوو گەنج شەهید بوون.
هەروەها بولدۆزەرەکانی داگیرکەر شەقامی یافایان تێکشکاند کە شاری جەنین بە گوندەکانی ڕۆژئاوا دەبەستێتەوە، هەروەها دەروازەی چوونە ژوورەوەی شارۆچکەکانی ئەلیامون و سیلات ئەلحەریسیەی ڕۆژئاوایان تێکشکاند.
هێزە داگیرکەرەکان دەستیان بە جەنجاڵییەکی بەرفراوانی دیلگرتن کرد کە کاریگەری لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی گەڕەک و ماڵەکانی کەمپی جەنین هەبوو.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە کە بولدۆزەرەکانی داگیرکەر ماڵی زۆرێک لە هاوڵاتیانیان لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای کەمپەکە وێران کردووە و سووتاندووە.
لە کاتێکدا سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە ناردنی هێزی سەربازی بۆ شاری جەنین و دەروازەکانی چوونە ژوورەوە بۆ کەمپەکە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی فەرمانگەیەکی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەو فەرمانە، ئەو نەخۆشانەی دەرمانەکانیان لە سەنتەرەکەی جەنین وەرگرتووە، بەهۆی هێرشە توندەکانی ناو شارەکە و سەختی گواستنەوەیان، داوایان لێکراوە بچنە ناوەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی لە قەزاکانی سەر بە شارەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان ١١ کەس شەهید بوون و ٨٣ کەسیش بریندار بوون.
سەدان داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
لە نزیکەی مەیدانی شەهیدەکان لە ناوەڕاستنی شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان کە دەگەڕانەوە خانووکانیان و لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.