لە نزیکەی مەیدانی شەهیدەکان لە ناوەڕاستنی شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک شەهید بوو.
لە ئەنجامی تەقەی قەناسبەدەستێکی سەهیۆنی لە نزیکەی ناوچەی سەلاحەدین فەلەستینیێک شەهید بوو.
ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی کە لە دوێنێوە چاوەڕوانن بگەڕێنەوە بۆ باشووری کەناری غەززە بەهۆی هێرشی داگیرکەران بریندار بوون و داگیرکەران رێگری لە گەڕانەوەیان دەکات.
بەیانی ١٩ی مانگی ١ رێککەوتنی ئاگربەست لە نێوان رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی و حەماس دەستی پێکرد بەڵام رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە کردنە ئامانجی فەلەستینییەکان.
ناوەندی مافەکانی مرۆیی فەلەستین راگەیاند، سوپای داگیرکەر بە شێوەی ئەنقەسد مەدەنییەکان دەکاتە ئامانج و ئەوان دەکوژێت. دەستنیشان کرا، هەنێک لە فەلەستینییەکان لە کاتی کۆنترۆلی خانووکانیان کرانە ئامانج.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە ٤٣ کەس شەهید بوون کە ٧یان منداڵ، ٢یان ئافرەت و یەکێکیان کەسێکی بە تەمەن بوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوردن راگەیاند، پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ نیشتەجێکردنی غەززەییەکان لە میسڕ و ئوردن رەتدەکەن.
ئەمریکا راگەیاند، ئاگربەستی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوەکو ١٨ی شوبات درێژ کرا.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ گەلی باکووری کەناری غەززە دەستیان بە گەڕانەوە بە خانووکانیان کرد.
لە ویلایەتی بۆرنۆ وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەیەکی سەربازی ٢٧ سەرباز کوژران.