هێزەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان کە دەگەڕانەوە خانووکانیان و لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.
دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی کێشانەوەی ٦٠ ڕۆژەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی رێککەوتنی ئاگربەست، گەلی لوبنان روویان کردە بەرەو گوندەکانی سنووری باشوور. بەڵام داگیرکەران هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان و بەردەوام بوو لە داگیرکردنی هەنێک گوندەکان لە باشووری لوبنان و ئاگربەستی پێشێل کرد.
ئەمڕۆ قۆناغی ٦٠ ڕۆژەی کێشانەوەی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە لوبنان کۆتایی هات. بەڵام رژێمی داگیرکەر پەیڕەوی لە مەرجەکانی کێشانەوە نەکرد و بەردەوام بوو لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە گوندەکانی باشوور.
هێزەکانی داگیرکەر هەڕەشەی لە گەلی لوبنان کرد کە نەگەڕێنەوە گوندەکانیان لە باشوور بەڵام گەلی لوبنان بە گوێدانەوە بە هەڕەشەکان دەگەڕێنەوە خانووکانیان.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی لوبنان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی داگیرکەر بۆ سەر مەدەنییەکان لە کاتی گەڕانەوە بۆ خانووکانیان لە باشووری لوبنان ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.
بەڵام تەواوی هەڕەشە و هێرشەکان خەلکی هەنێک گوندەکان گەڕانەوە خانووکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئوردن راگەیاند، پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ نیشتەجێکردنی غەززەییەکان لە میسڕ و ئوردن رەتدەکەن.
ئەمریکا راگەیاند، ئاگربەستی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوەکو ١٨ی شوبات درێژ کرا.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ گەلی باکووری کەناری غەززە دەستیان بە گەڕانەوە بە خانووکانیان کرد.
لە ویلایەتی بۆرنۆ وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەیەکی سەربازی ٢٧ سەرباز کوژران.