لە شاری فاشری ویلایەتی دارفووری باکووری وڵاتی سوودان لە ئەنجامی هێرش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر نەخۆشخانەیەک زیاتر لە ٧٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
مینی ئارکۆ میناوی سەرۆکی هەرێمی دارفور راگەیاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان کردووە سەر نەخۆشخانەی سعوودی لە شاری فاشری ویلایەتی دارفووری باکوور.
میناوی باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران کە هەنێکیان نەخۆش و ئافرەت و منداڵ بوون.
بەهۆی هێرشەکە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە لە کار کەوتووە.
لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٣ەوە لە سوودان پێکدادان لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەهۆی ناکۆکی لەسەر پرسەکانی وەک چاکسازی سەربازی و یەکگرتنەوە روویداوە.
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەئەنجامی ململانێکان لە سوودان کە خراپترین قەیرانی ئاوارەبوون و برسێتی لە جیهاندا بەخۆیەوە دەبینێت، زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
لەوەتەی شەڕەکە لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، ٣ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و نزیکەی ٩ ملیۆن کەسیش لە ناوخۆدا ئاوارەبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان ١١ کەس شەهید بوون و ٨٣ کەسیش بریندار بوون.
سەدان داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
لە نزیکەی مەیدانی شەهیدەکان لە ناوەڕاستنی شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان کە دەگەڕانەوە خانووکانیان و لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.