سەرەڕای رێککەوتنی ئاگربەست، سوپای داگیرکەر لە باشووری لوبنان بەردەوامە لە پێشێلکارییەکانی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئێن ئێن ئەی لوبنان، سوپای داگیرکەر لە ناحیەی مەرجایون و حەسبەیە لە باشووری پارێزگای نەباتیە پێشێلکاری جۆراوجۆری ئەنجامداوە، لەوانە تەقاندنەوەی خانوو و باڵەخانەکان، بەستنی ڕێگاکان بە زیانگەیاندنیان، تەقەکردن و هەراسانکردنیان بە فڕۆکەی جەنگی.
لە گوندی قەنتەرە پیاوێکی لوبنانی بەهۆی تەقەی سەربازانی داگیرکەر بریندار بوو.
سوپای داگیرکەر ١٧ جاری تر ئاگربەستی سەر خاکی لوبنانی پێشێل کرد و کۆی گشتی پێشێلکارییەکان گەیشتە ٦٧٦ پێشێلکاری.
رێککەوتنی ئاگربەست کە لە نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەردا لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ٠٤:٠٠ بە کاتی ناوخۆ (٠٥:٠٠ بە کاتی هەرێم) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، بڕیاربوو لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا (تا ٢٦ی کانونی دووەم)، سوپای لوبنان وردە وردە بۆ ئەو ناوچانەی کە ڕژێمی داگیرکەری داگیرکەری لە باشووری وڵاتدا داگیریان کردووە، جێگیر بکرێن و سوپای داگیرکەریش بکشێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان ١١ کەس شەهید بوون و ٨٣ کەسیش بریندار بوون.
سەدان داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
لە نزیکەی مەیدانی شەهیدەکان لە ناوەڕاستنی شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان کە دەگەڕانەوە خانووکانیان و لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.