لە ویلایەتی تاینانی وڵاتی تایوان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی ئۆفیسی کەشناسی تایوان راگەیاند، لە شارۆچکەی دۆنگشانی پارێزگای تاینان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ و قوڵایی ٧.٧ کیلۆمەتر رووی دا.
دواتر بوومەلەرزەیەکی بچووکتر بە گوڕی ٤.٨ رووی دا. بە پێی راگەیەندراوەکانی فەرمی، تاوەکو ئێستا زیانێکی گیانی و ماددی تۆماڕ نەکراوە.
لە ٢١ی مانگ لە ویلایەتی چیایی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ رووی دابوو و ٢٦ کەس بریندار بوبوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.