دوای دەستپێکردنی ئاگربەست تاوەکو ئێستا بە کۆی گشتی ٢ هەزار و ٨٥٧ بارهەڵگری هاوکاری چووە کەناری غەززە.
بە پێی راگەیەندراوی حکومەتی غەززە، ١٥٨٦ بارهەڵگری هاوکاری گەشتووە ناوەڕاست و باشووری کەناری غەززە و ١٢٧١ بارهەڵگریش گەشتووە شاری غەززە و باکووری کەناری غەززە.
لە بەردەوامی راگەیەندراوەکە باس لە گرنگی گەشتنی هاوکاری بۆ باکووری کەناری غەززە کرا و دەستنیشان کرا کە پێویستیی بەپەلەی ناوچەکانی باکوور بە هاوکارییەکان هەیە.
بە پێی رێککەوتنی ئاگربەست، دەبێت ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگری هاوکاری بچێتە ناو کەناری غەززە و ٣٠٠یان بچێتە بۆ باکوور و ٧ ڕۆژ دوای دەستپێکردنی رێککەوتنی ئاگربەست دەروازەی رەفەح بکرێتەوە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ی دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤٧ هەزار و ٢٨٣ کەس شەهید و ١١١ هەزار و ٤٧٢ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی تەندروستی لوبنان راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر باشووری لوبنان ١١ کەس شەهید بوون و ٨٣ کەسیش بریندار بوون.
سەدان داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا.
لە نزیکەی مەیدانی شەهیدەکان لە ناوەڕاستنی شاری رەفەح لە باشووری کەناری غەززە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران کەسێک شەهید بوو.
هێزەکانی داگیرکەر لەگەڵ ئەوەی ئاگربەست هەیە تەقەی کردە سەر مەدەنییەکان کە دەگەڕانەوە خانووکانیان و لانیکەم ٣ کەس شەهید بوون و ٤٤ کەسیش بریندار بوون.