دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئەو قەدەغەیەی لە سەردەمی بایدن دانرابوو هەڵوەشاند و پنتاگۆنی ڕاسپارد کە بۆمب بە کێشی ٢ هەزار پۆند بۆ رژێمی داگیرکەر دابین بکات.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا هەنگاوێکی نوێ بۆ پشتگری لە رژێمی داگیرکەر دەهاوێژێت. دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ئەو قەدەغەیەی لە سەردەمی بایدن دانرابوو هەڵوەشاند و پنتاگۆنی ڕاسپارد کە بۆمب بە کێشی ٢ هەزار پۆند (نزیکەی تۆنێک) بۆ رژێمی داگیرکەر دابین بکات.
لە ئەنجامی راسپاردنی پنتاگۆن، پێدەچێت گواستنەوەی بۆمبەکان کە قۆناغێکی درێژە راگیراوە لە چەند ڕۆژی دەهاتوودا ئەنجام بدرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.