لە ویلایەتی بۆرنۆ وڵاتی نێجیریا لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەیەکی سەربازی ٢٧ سەرباز کوژران.
سوپای نێجیریا راگەیاند، ئەندامانی بۆکۆ حەرام لە ویلایەتی بۆرنۆ هێرشێکی خۆکوژیان بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەنجام داون.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٧ سەرباز گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر سەربازیش بریندار بوون.
بەهۆی هێرشەکانی وڵات سەدان هەزار کەس ئاوارە بوونەتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.