لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٧:٠٠ گەلی باکووری کەناری غەززە دەستیان بە گەڕانەوە بە خانووکانیان کرد.
ئەو قەیرانەی کە لە گەڕی دووەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەردا بەهۆی ئازادنەکرانی ئافرەتێکی سەهیۆنی داگیرکەر بە ناوی ئاربەل یەهود دەستی پێکرد، چارەسەر بوو.
مەجید ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، رێککەوتن لە نێوان هەردوولا کراوە.
بەم پێیە ڕۆژی پێنجشەممە ئاڵوگۆڕی نوێی ئەسیران ئەنجام دەدرێت. لەم ئاڵوگۆڕە ئەسیرانەدا، ئاربەل یەهود، ئاگام بەرگەر و زیندانییەکی دیکەی داگیرکەر ئازاد دەکرێن. ڕۆژی شەممە ٣ ئەسیری داگیرکەری دیکە ئازاد دەکرێن.
بە چارەسەرکردنی قەیرانەکە، هەزاران فەلەستینی لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە کاتی ناوخۆ دەستیان بە پەڕینەوە کرد لە باشوورەوە بۆ باکوور.
ئەڤیخای ئەدرەعی، بەناو وتەبێژی سوپای رژێمی سەهیۆنی رایگەیاند، فەلەستینییەکان دەتوانن لە ڕێگای شەقامی ئەلڕەشید لە کەناراوەکانی بەشی ڕۆژئاوای کەناری غەززە بە پێ ڕێڕەوی نەتزەریم بەرەو باکوور بچن.
ئەردەعی ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئۆتۆمبێلەکان دەتوانن بەرەو باکووری کەناری غەززە بڕۆن دوای تێپەڕاندنی کۆنتڕۆڵەکە لە ڕێگەی شەقامی سەلاحەدینەوە لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە کاتی ناوخۆ (١٠:٠٠ بە کاتی هەرێم) دەست پێدەکات، هەروەها بوونی چەک لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا دەبێت بە پێشێلکاری دادەنرێت.
لە ئێستادا هەزاران کەس لە خەڵکی غەززە بەرەو باکوور دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.