ئەمریکا راگەیاند، ئاگربەستی نێوان لوبنان و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی تاوەکو ١٨ی شوبات درێژ کرا.
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکی نووسراودا باسی لەوە کرد، رێککەوتنی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کە بە چاودێری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت تاوەکو ١٨ی شوباتی ٢٠٢٥ی بەردەوام دەبێت."
هەروەها باس لەوە کرا، دانوستانەکان بۆ گەڕاندنەوەی لوبنانییەکانی کە دوای ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستبەسەر کراون دەستپێ دەکات.
بە پێی رێککەوتنی ئاگربەست لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ واژۆ کرا، دەبێت حزب الله لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا لە باشووری لوبنان بکشێتەوە و سوپای لوبنان کۆنترۆلی ناوچەکەی بە دەست بگیرێت و رژێمی داگیرکەریش ناوچەکە بەجێ بهێڵێت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەی ٦٠ ڕۆژ تەواو بوو رژێمی داگیرکەر لە ناوچەکە نەکشایەوە و دوێنێ هێرشی کردە سەر لوبناییەکان. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٢٢ کەس کوژران و ١٢٤ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی لوبنانی، لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان زیاتر لە ٣ هەزار و ٨٠٠ کەس کوژران و لانیکەم ١٥ هەزار و ٨٥٠ کەسیش بریندار بوون و زیاتر لە ١ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.