ئوردن راگەیاند، پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ نیشتەجێکردنی غەززەییەکان لە میسڕ و ئوردن رەتدەکەن.
ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن سەبارەت راگەیەندراوی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆچی زۆرەملێی غەززەییەکان و نیشتەجێکردنیان لە میسڕ و ئوردن راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ئەیمەن سەفەدی وەزیری دەرەوەی ئوردن راگەیاند، "ئێمە کۆچی زۆرەملێی فەلەستینییەکان رەتدەکەین؛ ئەمە هەڵوێستی قەتعیمانە. چارەسەرکردنی پرسی فەلەستین دەبێت بۆ فەلەستینییەکان بێت. ئوردن هی ئوردنییەکانە و فەلەستین هی فەلەستینییەکانە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.