لە ئەنجامی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ ئەسیری دیکە ئازاد کران.
لە ئەنجامی سێیەم ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ ئەسیری فەلەستینی لە زیندانی عوفەرەوە ئازاد کران.
کاروانی خاچی سوور کە ١١٠ ئەسیری فەلەستینی هەڵگرتبوو زیندانی عوفەری بەجێ هشت.
حەماس لە کاتەکانی نیوەڕۆژ ٣ ئەسیری سەهیۆنیی ئازاد کردبوو و لە بەرامبەردا رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ فەلەستینی ئازاد کرد.
کاروانەکە لە زیندانی عوفەرەوە بەرەو شاری رامەلڵای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بەڕێوەکەوت.
ژمارەیەکی زۆر فەلەستینی بۆ پێشوازی لە ئەسیرە ئازاد کراوەکان لە شارۆچکەی بەیتونیەی شاری رامەلڵای کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو کۆبوونەوە.
مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، لە ئەنجامی موداخەلەی هێزەکانی داگیرکەر ٦ کەس بریندار بوون.
دوای ٤٧١ ڕۆژ کۆمەڵکوژی و جینۆسایدی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە غەززە رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی واژۆ کرابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی مزگەوتەکانی ئەندەنۆسیا راگەیاند، بۆ عیبادەتی گەلی غەززە پلانیان داڕێژتووە ١٠٠ مزگەوت لە غەززە دروست بکەن. لە بەشی یەکەمدا ١٠ مزگەوتی کاتەیی دروست دەکرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی مردووی غیابی بۆ فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام شەهید محەمەد زەیف و فەرماندە شەهیدەکانی دیکە کرد.
هودا پار بەهۆی شەهادەتی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و ٦ فەرماندەی دیکە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.