هودا پار بەهۆی شەهادەتی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و ٦ فەرماندەی دیکە پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
ناوەندی گشتی هودا پار بەهۆی شەهادەتی فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام محەمەد زەیف پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
لە پرسەنامەکەدا هاتووە:
"بەو کەسانەی لە ڕاهی خودا دەکوژرێن، مەڵێن مردوون؛ بەڵکە زیندوون، بەڵام ئێوە پێ نازانن." (بەقەرە-١٥٤)
لەم ڕۆژانەی کە لە ئەنجامی بەرخۆدانێکی ١٥ مانگە ئەژنۆی داگیرکەران شکێنرا و بەندکراوەکان لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئازاد کران، بە غەمگینیێکی گەورە هەواڵی شەهادەتی قارەمانی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا محەمەد زەیف فەرماندەی کەتائیبی قەسام و فەرماندەکانی دیکەی بەرخۆدان پێمان گەشت.
پیرۆزبایی شەهادەتی فەرماندەی گەورە محەمەد زەیف و فەرماندەکانی دیکە دەکەین کە گەل و خاکەکانی فەلەستینیان بەجێ نەهشت و بە گیانەکەیان بەدەلیان دایەوە و شکەستێکی گەورەیان بە سەر سەهیۆنییەکاندا هێنا کە بە تەواوی دەرفەتەکانیان چەندین مانگ غەززەیان بۆمبباران دەکرد.
بەرخۆدان و فیداکارییەکانی شەهید یەحیا سینوار، شەهید ئیسماعیل هەنیە، شەهید محەمەد زەیف و ژمارەیەکی زۆر شەهیدی دیکە دەبێتە وەسیلەی ئازادی فەلەستین، مزگەوتی ئەقسا و قودس، إن شاء الله.
هیوادارین بەرخۆدانی گەلی غەززە کە بەنرخترین قارەمانەکانیان لە ڕێگای ئازادیدا شەهید کردووە، ببێتە ئامرازێک بۆ بەئاگاهاتنەوەی هەموو جیهانی ئیسلامی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی فەلەستین و بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس دەکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی مزگەوتەکانی ئەندەنۆسیا راگەیاند، بۆ عیبادەتی گەلی غەززە پلانیان داڕێژتووە ١٠٠ مزگەوت لە غەززە دروست بکەن. لە بەشی یەکەمدا ١٠ مزگەوتی کاتەیی دروست دەکرێت.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بانگێشتی ئەنجامدانەوەی نوێژی مردووی غیابی بۆ فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام شەهید محەمەد زەیف و فەرماندە شەهیدەکانی دیکە کرد.
لە ئەنجامی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ١١٠ ئەسیری دیکە ئازاد کران.