لە شاری فیلەدلفیای ئەمریکا فڕۆکەیەکی فڕیاگوزاری لە نزیکەی مۆلێک کەوتە خوارەوە. فڕۆکەکە هەڵگری ٦ کەس بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس کوژران و بریندار بوون.
لە شاری فیلادەلفیای ویلایەتی پەنسیلڤانیای وڵاتی ئەمریکا فڕۆکەیەکی فڕیاگوزاری لە نزیکەی مۆلێک کەوتە خوارەوە.
ئیدارەی گەشتی ئاسمانی فیدیڕال راگەیاند، فڕۆکەکە هەڵگری ٦ کەس بوو کە ٢یان فڕۆکەوان، ٢یان پزیشک و یەکێکیان نەخۆش و ئەندامێکی خانەوادەکەی بوون.
بەهۆی رووداوەکە لە ناوچەکە ئاگر دەرکەوت و هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە دیار نییە.
شاهێدحالەکان باس لەوە دەکەن، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ژمارەیەکی زۆر کەس مردوون بەڵام هێشتا ژمارەیەکی فەرمی لەبارەی قوربانییەکان بڵاو نەکراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.
بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس راگەیاند، "ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لەبەردەم وێنەکانی فەرماندەکانی شەهید محەمەد زەیف و ئەندامانی ئەنجومەنی سەربازی نیشانەیەکن بۆ ئەوەی کە ئەندامانی قەسام هەمیشەیین و پەیامی دڵسۆزی و وەفادارییە بۆ بەردەوامبوون لە رێگاکەیان."
لە شارۆچکەی سوێرەگی پارێزگای ڕحا لە نێوان دوو خانەوادەی خزمی یەکتر بەهۆی ناکۆکی لەبارەی زەوییەکان شەڕ رووی دا. لە ئەنجامی شەڕەکەدا ١٦ کەس بریندار بوون کە ٣یان پۆلیس بوون.