بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پاراستن، بۆ یەکەم جار گروپێکی بەرخۆدان وڵامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر دایەوە.
سوپای داگیرکەر رایگەیاند، بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی پێشڕەوییەکانی بۆ ناو سوریا و داگیرکردنی ناوچەی پارێزراو، چەکدارەکان لە لادێی قونەیترەی جۆلانی داگیرکراو تەقەیان لە هێزەکانیان کراوە.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن سوپای داگیرکەرەوە بڵاو کراوە ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هێرشە کە یەکەم هێرشە لە دوای ڕووخانی رژێمی ئەسەدەوە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی روویداوە و هیچ سەربازێک بریندار نەبووە و وەڵامی سەرچاوەی ئاگرەکەیان داوەتەوە.
هاوکات گروپێک کە خۆیان بە "بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی سوریا" ناودەبەن، بەرپرسیارێتی هێرشی سەر هێزە داگیرکەرەکانی لە ئەستۆ گرت.
رادیۆی سوپای داگیرکەر ئەو رووداوەی بە نائاسایی وەسف کردووە و میدیاکانی داگیرکەر رایانگەیاند، هێرشەکە لە شارۆچکەی تارانجا لە لادێی قونەیترە ئەنجام دراوە. هەروەها باس لەوە کرا کە کۆپتەرە داگیرکەرەکان دەستوەردانیان کردووە و بۆ دڵنیابوون لە کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر کەڵکیان لە بڵێسەی ئاگر وەرگرتووە.
سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکان رایانگەیاند کە هێزەکانی داگیرکەر لە کاتی هەڵکوتانە سەر تارانکا دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی داگیرکەر ئەمڕۆ گروپی چوارەمی ئەسیرانی قۆناغی یەکەمی رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکانیان لە غەززە ئازاد کرد.
سوپای پاکستان راگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکانی ویلایەتی بەلچوستان ١٨ سەرباز گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ چەکدار کوژراون.
فەلەستینییە نەخۆش و بریندارەکانی غەززەیی دوای ٨ مانگ توانیان لە دەروازەی رەفەحەوە بچنە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەری پزیشکی.