خالد مەشعەل بەرپرسی حەماس لە دەرەوی وڵات پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی شەهید فەرماندە محەمەد زەیف ئەنجامدایەوە و پرسەی خۆی راگەیاند و پیرۆزبایی لە خانەوادەکەی کرد.
مەشعەل ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ خانەوادەی زەیف پەیوەندیێکی تەلەفۆنی ئەنجام دایەوە و وتی، "دەمانەوێت پرسەی خۆمان بە ئێوە رابگینین و پیرۆزبایی لە ئێوە بکەین. دڵەکەمان لەگەڵ ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتانە. رابەری شەهیدمان بەڕێز قارەمان ئەبو خالد زەیف نەک تەنها بۆ ئێمە بەلکو بۆ تەواوی ئوممەت سەرچاوەی ئیفتیخارە. خودا پاداشتەکەی چەندین ئەوەندە زیاتر بکات، پلەکەی بەرز بکاتەوە. پیرۆز بێت لە ئێوە."
مەشعەل هەروەها وتی، "هەنگاوەکانی رابەری قارەمان ئەبو خالد زەیف، بە ئیزنی خودا، لەگەڵ هەوڵەکانی کە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات دەدرێت بە ئیزنی خودا دەبنە وەسیلەی گشتن بە سەرکەوتن."
مەشعەل لە بەردەوامی وتی، "ئاسەواری باوکیم لە خالید کوڕەکەیدا بینی، چ لە دەموچاویدا و چ لە مەعنەویەتەکیدا. فەرماندەی شەهیدمان لە کاروانی شەهیدەکاندا دەچێت؛ لە رێگای عزالدین القسام، رابەری دامەزرێنەر شێخ ئەحمەد یاسین، دکتۆر عبدالعزیز ئەلرەنتیسی، رابەر ئیسماعیل هەنییە، رابەری یەحیا سینوار و شێخ ساڵح عەروریدا دەچێت."
مەشعەل لە کۆتاییدا وتی، "خودا رەحمی لە تەواوی شەهیدەکانی ئوممەتەکەمان و گەلەکمان بکات. خودا ئێوەی پیرۆز بکات. وەسیەتەکەمان بە کوڕەکانی فەرماندە ئەبو خالد؛ لە هەمان رێگایەدا بەردەوام بن، عیلم و کەلتوور و تەقواتان زیاد بکەن."
حەماس ڕۆژی پێنجشەممە شەهادەتی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام و ٦ فەرماندەی دیکەی لە ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسای راگەیاندبوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا راگەیاند، لە ٦ ناوچە رێگری لە ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا کراوە.
لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر گەڕەکێکی شاری مەنبجی وڵاتی سوریا لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە ماوەی ١٠ کاتژمێردا لە دەریای ئیجە ٢٥ بوومەلەرزە رووی دا.