لە ئەنجامی هێرشێکی بۆمبی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر گەڕەکێکی شاری مەنبجی وڵاتی سوریا لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرگری شارستانی سوریا (کڵاو سپییەکان) لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس راگەیاند، هێرشێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بۆ سەر گەڕەکێکی دەرەوەی شاری مەنبج ئەنجام درا.
لە ئەنجامی هێرشەکەدا لانیکەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا کە ١٤یان ئافرەت بوون و لانیکەم ١٥ کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، دۆخی تەندروستی هەنێک لە بریندارەکان گرانە.
تاوەکو ئێستا کەسێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رووسیا راگەیاند، لە ٦ ناوچە رێگری لە ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا کراوە.
خالد مەشعەل بەرپرسی حەماس لە دەرەوی وڵات پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی شەهید فەرماندە محەمەد زەیف ئەنجامدایەوە و پرسەی خۆی راگەیاند و پیرۆزبایی لە خانەوادەکەی کرد.
دەزگای ئافادی تورکیا راگەیاند، لە ماوەی ١٠ کاتژمێردا لە دەریای ئیجە ٢٥ بوومەلەرزە رووی دا.