لە ویلایەتی خەیبەر پەختونخوای وڵاتی پاکستان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری پۆلیسێک کە یاوەری تیمی تەندروستی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان دەکرد کوژرا.
بە پێی راگەیەندراوی میدیاکانی خۆجێ، گروپێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر پۆلیسێک کە یاوەری تیمی تەندروستی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵان دەکرد.
هێرشکارەکان دوای رووداوەکە لە شوێنی رووداوەکە هەڵاتن و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک هێرشەکەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
پۆلیس دەستی بە لێپرسینەوە لەبارەی رووداوەکە کردووە و ناوچەکە گەماڕۆ داوە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی وڵات ڕۆژی یەکشەممە دەستی بە هەڵمەتی ڤاکسینی ئیفلیجی منداڵەکان کرد و باس لە پێداگری خۆی لەبارەی کۆتایی هێنان بە مردنی منداڵەکان بەهۆی نەخۆشی ئیفلیج کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦١٢ کەس.
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری کاتەیی سوریا لە سەر بانگێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا سبەینێ سەردانی ئەنقەرە دەکات.
رووسیا راگەیاند، لە ٦ ناوچە رێگری لە ٧٠ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی رووسیا کراوە.