لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری چەتەکان لە شاری پۆرتو پرینسی پایتەختی وڵاتی هائیتی ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە شارۆچکەی کەنسکۆفا رووی دا کە ١٠ کیلۆمەتر لە پۆرتۆ پرینسی پایتەخت دوورە.
بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
دەستنیشان کرا، ژمارەیەکی زۆر تیمی ئاسایش رەوانەی ناوچەکە کراون.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای کۆمەڵگای سەربەخۆی مەدەنی هائیتی، لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ١٠٠ خانوو سووتێنراون.
چەتەکان بۆ کۆنترۆلکردنی ناوچەکە ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن.
وتەبێژی پۆلیسی هائیتی راگەیاند، ٢٠ ئەندامی چەتەکە لە لایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سەر راسپاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ١٥ ئەسیری فەلەستینی لە میسڕەوە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە لە دەریای ئیجە ٧٥٤ بوومەلەرزە روویان داوە کە گەورترینیان بە گوڕی ٤.٩ رووی داوە.
ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆچی دوایی شێخ شاملە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە بەرامبەر زوڵم و ستەم و داگیرکەری رووسەکان وەکو تەیری بازی قەوقازەکان ناودارە.
پەیامی سەرەخۆشی لە ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.