حکومەتی غەززە راگەیاند، لەگەڵ ئەوەی رژێمی داگیرکەر رێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ حەماس واژۆ کردووە بەڵام رێگری لە چوونەوەی هاوکارییەکان بۆ ناو کەناری غەززە دەکات و دەرەنگی دەخات.
ئۆفیسی میدیایی حکومەتی غەززە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، رژێمی داگیرکەر پەیڕەوی لە مەرجەکانی ئاگربەست کە بەخۆی واژۆی کردووە ناکات و هاوکاری مرۆیی دوادەخات.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، رژێمی داگیرکەر رێگری لە گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی وەک شوێنی حەوانەوە، خۆراک و هاوکارییەکانی دیکە بۆ ناو غەززە دەکات.
لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە کرا، بە پێی رێککەوتنی ئاگربەست دەبێت ٦٠ هەزار کاراوان، ٢٠٠ هەزار خێمە بچێتە ناو غەززە و لە ماوەی ٧ ڕۆژدا ڕۆژانە ٦٠٠ بارهەڵگری هاوکاری بچێتە کەناری غەززە کە ٥٠یان سووتەمەنی بن بەڵام رژێمی داگیرکەر رێگری لە گواستنەوەی هاوکارییەکان دەکات و ئەو رەوشەش دەبێتە هۆی قوڵتربوونی قەیرانی مرۆیی لە غەززە.
داوا لە وڵاتانی زامنی ئاگربەست و گروپە نێودەوڵەتییەکان کرا کە بە شێوەیەکی کاریگەر بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و فشار بخەنە سەر رژێمی داگیرکەر بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی بێ بەربەستی بڕگەکانی پرۆتۆکۆڵی مرۆیی لە ژێر ئاگربەستەکەدا.
رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی ئەسیران لە نێوان حەماس و رژێمی سەهیۆنی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی کانوونی دووەم کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە مانگی شوبات زۆر زانا کە خزمەتی ئیسلامیان کردوە ژیانیان نمونەیەک بوو بۆ گەل شەهید کران. لەم مانگەدا عاتف خۆجەی ئیسکیلیپی شەهید بوو.
بەهۆی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە وڵاتی نێجیریا بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پێویست هۆشداری بڵاوبوونەوەی ئێبۆلا درا.
بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسڕ ئەمڕۆ سەردانی تورکیا دەکات و بابەتی سەرەکی سەردانەکە دووبارە ئاوادانکردنی کەناری غەززە و هاوکارییەکانی مرۆیی دەبێت.