پەیامی سەرەخۆشی لە ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.
ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی محەمەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس و ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکەی ئیمارەتی ئیسلامی:
"ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان، هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ شەهیدبوونی محەممەد زەیف، بەرپرسی باڵی سەربازی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) و ژمارەیەک لە پیاوماقووڵ و شەهیدە گشتییەکانی دیکەی موجاهیدانی فەلەستین، بە سەرۆکایەتی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس، بۆ بنەماڵەی هەموو شەهیدان، موجاهدان، و تەواوی نەتەوەی فەلەستین پشتیوانی خۆی دەردەبڕێت.
ئەم سەرکردانەی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی میراتێکی خۆڕاگریی ماندوونەناسانە لەدژی داگیرکەری سەهیۆنی بەجێهێشت کە وەک نموونەی شەرەف، بوێری، خۆڕاگری و جیهاد بۆ سەربەخۆیی فەلەستین و پابەندبوونێکی نەشکاو بۆ نەوەکانی داهاتوو دەبینرێت.
جارێکی تریش وەک هەمیشە، باوەڕی خۆمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی جیهادی بە شەهیدبوون لاواز نابێت، بەڵکو دەبێت هۆی بەهێزتربوون و کورتکردنەوەی ڕێگای ئامانجی کۆتایی.
دۆزی فەلەستین، بە شەهیدبوونی سەرکردایەتی و قوربانیدانی هەموو شەهیدانی ئەو خەباتە، جارێکی دیکە بووەتە پرسێکی دیار و بەرچاوی جیهانی، و بزووتنەوەی ئیسلامی حەماسیش لە پێشوو بەهێزتر و پتەوتر بووە، لە سایەی قوربانیدانەکانی لە بوارەکانی سیاسی و سەربازی. إن شاء الله تعالی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سەر راسپاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ١٥ ئەسیری فەلەستینی لە میسڕەوە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە لە دەریای ئیجە ٧٥٤ بوومەلەرزە روویان داوە کە گەورترینیان بە گوڕی ٤.٩ رووی داوە.
ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆچی دوایی شێخ شاملە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە بەرامبەر زوڵم و ستەم و داگیرکەری رووسەکان وەکو تەیری بازی قەوقازەکان ناودارە.