بە پێی راگەیەندراوی دەزگای ئافادی تورکیا، لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە لە دەریای ئیجە ٧٥٤ بوومەلەرزە روویان داوە کە گەورترینیان بە گوڕی ٤.٩ رووی داوە.
دەزگای بەڕێوبەرایەتی باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد سەبارەت بە بوومەلەرزەکانی دەریای ئیجە راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، لە ٢٦ی کانوونی دووەمەوە لە دەریای ئیجە ٧٥٤ بوومەلەرزە روویان داوە کە گەورترینیان بە گوڕی ٤.٩ رووی داوە و بوومەلەرزەکان لە نزیکەی دوورگەی سانتۆرینی وڵاتی یۆنان چڕ بوونەتەوە.
هەروەها باس لەوە کرا، بوومەلەرزەکان بە قوڵایی ٥-٢٥ کیلۆمەتر روویان داوە.
بەرپرسان باسیان لەوە کرا، ئەگەری بەردەوامبوونی بوومەلەرزەکان هەیە و لە نزیکەوە شوێنکەوتووی رووداوەکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە سەر راسپاردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ١٥ ئەسیری فەلەستینی لە میسڕەوە دەگوازرێنەوە بۆ تورکیا.
ئەمڕۆ ساڵوەگەری کۆچی دوایی شێخ شاملە کە بەهۆی تێکۆشانەکەی لە بەرامبەر زوڵم و ستەم و داگیرکەری رووسەکان وەکو تەیری بازی قەوقازەکان ناودارە.
پەیامی سەرەخۆشی لە ئیمارەتی ئیسلامییەوە سەبارەت بە شەهیدبوونی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس و شەهیدانی تێکۆشانی فەلەستین بە گشتی بڵاو کردەوە.