نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانەکەی ترامپ لە غەززە بێ ئەخلاقی و نابەرپرسیارانەیە
![نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانەکەی ترامپ لە غەززە بێ ئەخلاقی و نابەرپرسیارانەیە نەتەوە یەکگرتووەکان: پلانەکەی ترامپ لە غەززە بێ ئەخلاقی و نابەرپرسیارانەیە](/img/NewsGallery/2025/2/6/441165/FeaturedImage/da5e7754-6954-4668-8b78-8469527e2b84.webp)
فرانسیسکا ئەلبانیز، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فەلەستین، پلانی دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاوارەبوونی زۆرەملێی فەلەستینییەکان لە غەززە بە "نایاسایی، بێ ئەخلاقی و تەواو نابەرپرسیارانە" وەسف کرد.
راپۆرتدەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەلبانیز، لە بەیاننامەیەکدا لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک رایگەیاندووە، ئەو پلانەی کە باسی لێوە دەکرێت دۆخەکە خراپتر دەکات و وتی، "(ئەم پلانە) نایاساییە و نائەخلاقییە و تەواو نابەرپرسیارانەیە. ئەوەی (ترامپ) پێشنیاری دەکات قسەی بێمانایە. ئەمە هاندانی تاوانی ئاوارەبوونی زۆرەملێیە، کە تاوانێکی نێودەوڵەتییە."
ئەلبانیز وتی، "ماوەیەکی زۆرە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پرسی فەلەستینی وەک شتێک سەیر کردووە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی گەشەپێدان و هاندانە ئابوورییەکان و یارمەتییە مرۆییەکان چارەسەر بکرێت. و ڕاشکاوانە بڵێم ئەوە کار ناکات."
ترامپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنی، کە لە کۆشکی سپی پێشوازیی لێکرد، رایگەیاند کە ئەمریکا دەست بەسەر کەرتی غەززەدا دەگرێت و بەرپرسیار دەبێت لە هەڵوەشاندنەوەی بۆمبی نەتەقێنراو و چەکی دیکە لەوێ و خاوێنکردنی لە بینا ڕووخاوەکان.
ترامپ باسی لەوە کردبوو کە لە وڵاتانی دراوسێ وەک میسڕ و ئوردن نیشتەجێگاکانی نوێ بۆ غەززەییەکان دروست دەکەن. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.