هێزەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر کەرتی ڕۆژئاوا و لانیکەم ٦ فەلەستینیان بە دیل گرت.
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شارەکانی تولکەرم، جەنین و توباسی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، لە شاری توباس ٣، لە شاری تولکەرم کەسێک، لە شاری جەنین ٢ کەس دەستبەسەر کران.
دەستنیشان کرا، داگیرکەران لە کاتی هێرشەکان بەزۆر چوونەتە ناو خانووی فەلەستینییەکان و زیانیان بە کەڵوپەڵی ناوخانوو گەیاندووە.
دوای دەستپێکردنی ئۆپڕاسیۆنی تۆفانی ئەقسا لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هێرشەکانیان بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا چڕ کردووە و بە ئیدعاکانی جۆراجۆر فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکەن.
سوپای داگیرکەر لە ٢١ی کانوونی دووەم دەستی بە هێرش سەر شار و کەمپی پەنابەرانی جەنین کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا تاوەکو ئێستا ٢٥ فەلەستینی شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.