لە ئەنجامی ڕوخانی مەعدەنێک لە وڵاتی ئەفغانستان کانگەرێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
احسان الله کەمگەر وتەبێژی پۆلیسی ویلایەتی بەدەخشان راگەیاند، مەعدەنێک لە شارۆچکەی یافتالی سەر بە شاری فائیزئابادی ناوەندی پارێزگای بەدەخشان رووی دا.
کەمگەر باسی لەوە کرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا کانگەرێک گیانی لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
ئەمە سێیەم رووداوی داڕمانی مەعدەنە لە ماوەی هەفتەیەک لە ئەفغانستان روودەدات.
هەفتەی رابردوو لە شارۆچکەی خاهانی پارێزگای بەدەخشان و لە ویلایەتی سەمەنگان رووداوی بەم شێوەیە رووی دابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.