هەنارکردنی نەوتی ئێران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماڕ دەکات
![هەنارکردنی نەوتی ئێران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماڕ دەکات هەنارکردنی نەوتی ئێران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماڕ دەکات](/img/NewsGallery/2025/2/6/441229/FeaturedImage/3641ccc5-6a68-4da2-ae8c-d2b8140c7e4b.webp)
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.
موحسین پاکنەژاد وەزیری نەوتی ئێرانراگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە نێوان ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ تا ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥، ژمارەیەکی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاندووە.
پاکنەژاد وردەکارییەکانی قەبارە و بەهای هەناردەکردنی نەخستەڕوو.
پاکنەژاد لە دیدارێکدا سەبارەت بەو ڕێوشوێنانەی کە وەزارەتەکەی لە دژی سزاکانی ڕۆژئاوا بۆ سەر کەرتی نەوتی ئێران گرتووەتەبەر وتی، "لە هەر هەلومەرجێکدا ئامادەین بۆ بەرهەمهێنانی چارەسەر و گەیشتن بە ئامانجە خوازراوەکانمان، ئەگەر سزاکان بەردەوام بن، ستراتیژییەکانمان بەپێی مەرجەکان بەردەوام دەبن."
پاکنەژاد لە کاردانەوە سەبارەت بە فەرمانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی بەناو "زۆرترین فشار" دژی ئێران، وتی، "پێموایە زۆرترین فشار تیۆرێکی شکستخواردووە و ئەگەر هەوڵی ئەوە بدەن لەسەر گەلی ئێران تاقیبکەنەوە، ئەوە شکست دەهێنێت (دیسانەوە)."
دوای کشانەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نێوان تاران و زلهێزەکانی جیهان کە بە فەرمی بە پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کردەوە ناسراوە، ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨دا سزاکانی سەر کەرتی نەوتی ئێرانی چڕتر کردەوە. سەرەڕای گەمارۆکان، ئێران بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی بڕێکی زۆر نەوت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.