لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەناری غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
هەروەها بەهۆی پاشماوەی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر تەقینەوە رووی دەدەن و دەبێتە هۆی برینداربوون و شەهیدبوونی فەلەستینییەکان و هەنێک لە بریندارەکانیش بەهۆی سەختی برینەکەیان شەهید دەبن.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٣١ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٤٧ هەزار و ٥٨٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١١ هەزار و ٦٣٣ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکای لایەنگری رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە راگەیەندراوێکی نوێ لەبارەی دوورخستنەوەی گەلی غەززە وتی، "کەرتی غەززە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە لایەن ئیسرائیلەوە رادەستی ئەمریکا دەکرێت."
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ١١ ڕۆژە بەردەوامن لە هێرشی توند بۆ سەر شار و کەمپی پەنابەرانی تولکەرم لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمدا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی لە ماوەی ١٠ ساڵدا شکاند.