حەماس داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی وڵاتانی عەرەبی دەکات بۆ دژایەتیکردنی پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە و ئاوارەبوونی فەلەستینییەکان کردووە.
حازم قاسم، وتەبێژی حەماس وتی، "ئێمە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی عەرەبی دەکەین دژی پڕۆژەی ئاوارەبوون."
قاسم داوای لە گروپە فەلەستینییەکان کرد دژی پڕۆژەکەی ترامپ یەکبگرن و رایگەیاند کە ڕەتکردنەوەی پڕۆژەکەی ترامپ بەس نییە و یەکگرتوویی فەلەستینییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاوارەبوون پێویستە.
قاسم داوای لە وڵاتانی عەرەبی کرد بەرەنگاری فشارەکانی ترامپ ببنەوە و هەڵوێستی خۆیان لە ڕەتکردنەوەی ئاوارەبوون بپارێزن، هەروەها داوای لە گەلانی عەرەبی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد هەنگاوی بەهێز بنێن بۆ ڕەتکردنەوەی پرۆژەکەی ترامپ.
قاسم ئاماژەی بەوەشکرد، قسەکانی ترامپ سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی کەرتی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە ئاماژەیە بۆ ئیرادەی ڕوونی ئەو بۆ داگیرکردنی غەززە، وتی، "پێویستمان بە هیچ دەوڵەتێک نییە بۆ بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە و گۆڕینی داگیرکارێک بە داگیرکارێکی دیکە قبوڵ ناکەین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سیمۆن هاریس یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا باس لە قەیرانی مرۆیی لە غەززە کرد و راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن یوڕۆ هاوکاری بۆ ئونروا دابین دەکرێت.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بچووک لە ناوچەی مۆسکۆی رووسیا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئیهود باراک بەناو سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژێمی سەهیۆنی پلانی دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەرتی غەززەی بە چەسپاوی خەیاڵی وەسف کرد و رایگەیاند کە ئەوە تەنیا باڵۆنێکی تاقیکارییە کە نابێت بە جددی وەربگیرێت.
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و بزووتنەوەی ٢٣ی ئازار (ئێم٢٣) نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.