ئیهود باراک بەناو سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژێمی سەهیۆنی پلانی دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەرتی غەززەی بە چەسپاوی خەیاڵی وەسف کرد و رایگەیاند کە ئەوە تەنیا باڵۆنێکی تاقیکارییە کە نابێت بە جددی وەربگیرێت.
ئیهود باراکی داگیرکەری سەهیۆنی رایگەیاند کە پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی کەرتی غەززە لە لایەن کەسەوە بە جددی وەرنەگیراوە و ئەو پلانە داڕێژراوی خەیاڵی ئەو بووە.
باراک، لە بەیاننامەکەیدا لە ڕادیۆی سوپا سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناردنی فەلەستینیەکان لە غەززە بۆ شوێنێکی دیکە و دەستبەسەرداگرتنی ئەمریکا، پلانەکەی ترامپی بە چەسپاوی خەیاڵی وەسف کرد و وتی، "پێناچێت ئەمە پلانێک بێت کە هیچ کەسێک بە جددی بیری لێکردبێتەوە. زیاتر لە باڵۆنێکی تاقیکاری دەچێت یان رەنگە هەوڵێک بێت بۆ ئاماژەدان بە پشتیوانی بۆ ئیسرائیل."
باراک هەروەها باسی لەوە کرد کە رەنگە لێدوانەکانی ترامپ بۆ فشارخستنە سەر وڵاتانی عەرەبی "پێشنیارکردنی چارەسەرێک بۆ دۆخی غەززە و پاڵپشتی لە لابردنی حەماس لە دەسەڵات" بووبێت.
ترامپ سەرۆکی ئەمریکا دوای دیدار لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیەندراوێکی فەزیحەیانەی بڵاو کردەوە و راگەیاند کە فەلەستینییەکانی لە غەززە لە وڵاتانی دراوسێ وەک میسڕ و ئوردن نیشتەجێ دەکەن و دەستبەسەر غەززەدا دەگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سیمۆن هاریس یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا باس لە قەیرانی مرۆیی لە غەززە کرد و راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن یوڕۆ هاوکاری بۆ ئونروا دابین دەکرێت.
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بچووک لە ناوچەی مۆسکۆی رووسیا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و بزووتنەوەی ٢٣ی ئازار (ئێم٢٣) نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.