لە رووسیا فڕۆکەیەک تێکشکا: ٢ کوژرا
![لە رووسیا فڕۆکەیەک تێکشکا: ٢ کوژرا لە رووسیا فڕۆکەیەک تێکشکا: ٢ کوژرا](/img/NewsGallery/2025/2/7/441398/FeaturedImage/cdacb629-0bfe-4ee5-acec-48c399950a30.webp)
لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەیەکی بچووک لە ناوچەی مۆسکۆی رووسیا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی باری لەناکاوی رووسیا راگەیاند، لە فڕۆکەخانەی میاچکۆڤۆ لە ناوچەی مۆسکۆ فڕۆکەیەکی بچووک لە کاتی مەشق و راهێنان تێکشکا.
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرا، هۆکاری تێکشکانی فڕۆکەکە دیار نییە و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سیمۆن هاریس یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا باس لە قەیرانی مرۆیی لە غەززە کرد و راگەیاند کە ٢٠ ملیۆن یوڕۆ هاوکاری بۆ ئونروا دابین دەکرێت.
ئیهود باراک بەناو سەرۆک وەزیرانی پێشووی رژێمی سەهیۆنی پلانی دۆنالد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی کەرتی غەززەی بە چەسپاوی خەیاڵی وەسف کرد و رایگەیاند کە ئەوە تەنیا باڵۆنێکی تاقیکارییە کە نابێت بە جددی وەربگیرێت.
لە کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و بزووتنەوەی ٢٣ی ئازار (ئێم٢٣) نزیکەی ٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.