رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا: شەهیدێک و ٨ بریندار
![رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا: شەهیدێک و ٨ بریندار رژێمی داگیرکەر بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوا: شەهیدێک و ٨ بریندار](/img/NewsGallery/2025/2/12/442126/FeaturedImage/0931fbef-3a51-4adb-8519-97055ec2ddae.webp)
لە ئەنجامی هێرشی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر شاری ئەلخەلیلی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو گەنجێکی فەلەستینی شەهید بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراوی فەلەستین.
بە پێی راگەیەندراوی نەخۆشخانەی ئەلئەهلی لە شاری ئەلخەلیل، عبدالله موراد حوسێن فەروخ تەمەن ١٩ ساڵە لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران بە سەختی بریندار بوبوو و رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو شەهید بوو.
هەروەها باس لەوە کرا، گەنجێکی ٢٢ ساڵە و کچێکی ١٠ ساڵە بەهۆی تەقەی داگیرکەران بریندار بوون.
هێزەکانی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سیر و هەڵکوتانە سەر خانووی شەهید فەروخ.
هەروەها مانگی سووری فەلەستین راگەیاند، لە ناوچەی سەربازی جەمالە لە رۆژهەڵاتی شاری جەنین داگیرکەران لە فەلەستینییەکان داوە و بەهۆیەوە ٦ کەس رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
داگیرکەران لە کەمپی نوور شەمس ٣ خانوویان ڕوخاند و لە شاری تولکەرم خانوویێکیان روخاند.
داگیرکەران رێگریان لە چوونەوەی تیمەکانی تەندروستی بۆ ناو کەمپەکە کرد کە بۆ گواستنەوەی کەمئەندام و بەتەمەنەکان دەچوونە ناوچەکە.
داگیرکەران لە کاتی هێرشەکان زیان بە ژێری کەمپەکە دەگەیێنن و گەلی ناوچەکە ناچار دەکەن کەمپەکە بەجێ بهێڵن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەیی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆبووەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.