دەربڕینی دەموچاوی عەبدوڵڵای شای ئوردن لە ئەمریکا بووە هۆی گاڵتە
![دەربڕینی دەموچاوی عەبدوڵڵای شای ئوردن لە ئەمریکا بووە هۆی گاڵتە دەربڕینی دەموچاوی عەبدوڵڵای شای ئوردن لە ئەمریکا بووە هۆی گاڵتە](/img/NewsGallery/2025/2/12/442175/FeaturedImage/f92c6cca-b938-4bba-a777-43602522eb07.webp)
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.
شەوی رابردوو شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن چووە کۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی پلانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ داگیرکردنی غەززە لەژێر پەردەی "دیپۆرتکردنەوە."
وەسفکردنی شا عەبدوڵڵا بۆ ترامپ بە پیاوێکی ئاشتیخواز کاردانەوەی لێکەوتەوە. شا عەبدوڵڵا کە پڕ بوو لە ستایشی ترامپ، بە وشەی "ئێمە پێکەوە کار دەکەین بۆ ئامانجە بەرزەکانتان، ئێوە ئارامی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنن." لە کاتێکدا دەربڕینە سەیر و سەمەرەکانی دەموچاوی لە کاتی کۆبوونەوەکەدا بووە هۆی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
حەماس لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە راگەیەندراوەکانی ترامپ لەبارەی غەززە راگەیاند کە لە پلانەکەی سەرناکەوێت و ئەگەر رژێمی داگیرکەر پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت ئەوانیش پابەندی رێککەوتەنەکە دەبن.
مەڵبەندی شارۆچكەی قۆسەری پارێزگای مێردینی هودا پار رێپێوانێک بۆ بژاردنی دەرسی کوردی لە قوتابخانەکان رێکخست.