هودا پار لە مێردین "رێپێوانێک بۆ زمانی دایک" رێکدەخات
![هودا پار لە مێردین "رێپێوانێک بۆ زمانی دایک" رێکدەخات هودا پار لە مێردین "رێپێوانێک بۆ زمانی دایک" رێکدەخات](/img/NewsGallery/2025/2/12/442149/FeaturedImage/8adcccd4-b20d-4e33-b0d9-274888cb657d.webp)
مەڵبەندی شارۆچكەی قۆسەری پارێزگای مێردینی هودا پار رێپێوانێک بۆ بژاردنی دەرسی کوردی لە قوتابخانەکان رێکخست.
مەڵبەندی شارۆچكەی قۆسەری پارێزگای مێردینی هودا پار رێپێوانێک بۆ بژاردنی دەرسی بژاردەی زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە لە قوتابخانەکانی ناوەڕاست بۆ ساڵی پەروەردەیی ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ رێکخست.
عبدالله کاڤان سەرۆکی مەڵبەندی شارۆچکەی قۆسە و نووسەر و لێکۆلینەر مەحمود قلنچ و ئەندامانی حیزبەکە و منداڵەکان بەشداریان لە رێپێوانەکە کرد.
شاندەکەی هودا پار لە کاتی رێپێوانەکە سەردانی دوکاندارەکان و هاوڵاتیان کرد و زانیارییان لەبارەی دەرسی بژاردەی کوردی دایەوە.
دوای رێپێوانەکە کاڤان راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگێشتی مامۆستا و قوتابییەکان کرد بۆ ئەوەی قوتابییەکان دەرسی بژاردەی کوردی هەڵبژێرن.
کاڤان وتی، "وەک دەزانن لە ئەیلوولی ٢٠٢١ لە ژێر ناوی دەرسی بژاردەی زمانەکانی زیندوو دەرسەکانی کورمانجی و زازاکی خرانە ناو دەرسەکانی وەزارەتی پەروەردەیی. لە لێکۆلینەوەکانمان دەرکەوت کە بە تایبەت دایک و باوکەکان و قوتابخانەکان کەمتەرخەمی دەکەن. بۆ ئاگاداری و هۆشیاری لەمبارەیە ئێمە وەک مەڵبەندی قۆسەری هودا پار بانگێشتی دایک و باوکەکانی منداڵەکان، مامۆستایان و قوتابیان دەکەین. بانگێشتییان دەکەین تاوەکو ١٧ی شوبات لە قوتابخانەکان دەرسی بژاردەی کوردی هەڵبژێرن."
"پێویستە هەموو کەسێک دەستی منداڵەکەی بگرێت و دەرسی بژاردەی کوردی هەڵبژێرێت"
وحیدالدین ئاکمان سەرۆکی مەڵبەندی قۆسەری هودا پار وتی، "وەک رێکخراوی لقی لاوانی هودا پار بۆ هەڵبژاردەی زمانی کوردی کەوتینە مەیدان. ئێمە لە مەیدان بووین بۆ هەڵبژاردنی زمانی کوردی وەک دەرسی بژاردە. بۆ دروستکردنی هۆشیاری و هەستیاری بروشورمان بەسەر بازرگانەکانماندا دابەشکرد. داوا لە مامۆستایان و دایکان و باوکان دەکەین بەتایبەتی خوێندکارانی قۆناغی ناوەندی دەرسی بژاردەی کوردی هەڵبژێرن. زمانی دایکی خۆمان بپارێزین. پرۆسەکە تا ١٧ی شوبات بەردەوامە. زمانی دایکی ئێمە کوردییە. پێویستە زمانی خۆمان هەڵبژێرین بۆ ئەوەی زمانی دایکیمان نەمێنێت. ئامۆژگاریمان بەتایبەت بۆ دایکان و باوکان ئەوەیە کە هەموو کەسێک دەستی منداڵەکەی بگرێت و دەرسی بژاردەی کوردی هەڵبژێرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەیی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆبووەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.