حەماس لە راگەیەندراوێک سەبارەت بە راگەیەندراوەکانی ترامپ لەبارەی غەززە راگەیاند کە لە پلانەکەی سەرناکەوێت و ئەگەر رژێمی داگیرکەر پابەندی مەرجەکانی ئاگربەست بێت ئەوانیش پابەندی رێککەوتەنەکە دەبن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەبارەت بە راگەیەندراوەکانی دۆنالد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
حەماس باسی لەوە کرد کە راگەیەندراوەکانی ترامپ بۆ راگوانستنەوەی گەلی کەرتی غەززە رەتدەکەن.
"تەواوی پلانەکانی کۆچی زۆرەمڵێ پووچەڵ دەبن"
حەماس لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کرد کە ئەم راگەیەندراوانە هەوڵێکن بۆ لەناوبردنی دۆزی فەلەستین و دواتر هاتووە، "پلانی کۆچی زۆرەمڵێی گەلەکەمان لە کەرتی غەززە هیچ کات سەرکەوتوو نابێت. ئەم پلانەکە بە پێداگری هاوبەش فەلەستین و جیهانی عەرەبی و ئیسلامی رەتدەکرێتەوە و پووچەڵ دەبێت. گەلەکەمان لە بەرامبەر بۆردومانەکان و هێرشەکان خۆڕاگریان کرد و بەردەوام دەبن لە ماوەنە لە خاکەکانیان. تەواوی پلانەکانی کۆچی زۆرەمڵێ پووچەڵ دەبن. داگیرکەران کە هێرش و کۆمەڵکوژییەکان سەرکەوتوو نەبوون هیچ کات ناتوانن بە پلانەکانی کۆچی زۆرەمڵێ سەرکەوتوو بن."
حەماس لە بەردەوامی سەبارەت بە پابەندبوون بە رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند، "بزووتنەوە تا ئەو کاتەی لایەنی داگیرکەر پابەند بێت بە مەرجەکانی ئاگربەست پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت کە بە ناوبژوانی میسڕ، قەتەر و ئەمریکا بە شاهێدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی واژۆی کرد.
هێزی داگیرکەر ئەو لایەنەیە پابەندی بەڵێنەکانی نابێت و بەرپرسی تەواوی دواخستنەکانە."
حەماس ڕۆژی دووشەممە لە راگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لەبەر ئەوەی رژێمی داگیرکەر مەرجەکانی رێککەوتنی ئاگربەست جێبەجێ ناکات ئاڵوگۆڕی ئەسیر کە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە ئەنجام بدرێت تا کاتێکی نادیار دوا خراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.
مەڵبەندی شارۆچكەی قۆسەری پارێزگای مێردینی هودا پار رێپێوانێک بۆ بژاردنی دەرسی کوردی لە قوتابخانەکان رێکخست.