سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تورکیا كۆبوونەوە
![سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تورکیا كۆبوونەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی تورکیا كۆبوونەوە](/img/NewsGallery/2025/2/12/442244/FeaturedImage/e41a9b4d-e608-437d-a2dc-d349a6e3afe5.webp)
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە شاری دوبەیی ئیمارات، لەگەڵ وەزیری دارایی تورکیا كۆبووەوە.
ئەمڕۆ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرواێزی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ محەمەد شیمشەک، وەزیری دارایی تورکیا کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە برەدوان بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا کرا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و وەبەرهێناندا.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا تاوتوێ کرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە گرنگیی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەیەکەوەبەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و وڵاتانی ئەورووپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنین کرا، هەردوولاش هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی بەشداریی کارای هەرێمی کوردستان لەم پڕۆژە گرنگەدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٢٢٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٦٧٤ کەس.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی قەیرانی خۆراک لە کەرتی غەززە لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ـەوە ٢ هەزار و ٣٦٩ منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی چارەسەری بۆیان دەکرێت.
خۆبەزلزانین و دەربڕینی دەموچاوی شا عەبدوڵڵای دووەمی ئوردن، کە سەردانی ئەمریکای کردبوو، بە ئامادەبوونی ترامپ بوو بە بابەتی گاڵتەجاڕی بیروڕای گشتی جیهان.