یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر سوریا رادەگرێت

ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ئەو بڕیارانەی سەبارەت بە سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە بەسەر سوریادا سەپێنراوە، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام کە لە برۆکسل بەڕێوەچوو، راگەیاند.
دەستنیشان کرا، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی سوریا بڕیاریان دا کۆمەڵێک ڕێوشوێنی سنووردارکردن رابگرن و بڕیارەکەش بەشێکە لە هەوڵەکانی یەکێتیی ئەوروپا بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی سیاسی گشتگیر و بوژانەوەی ئابووری و ئاوەدانکردنەوە و سەقامگیری لە سووریا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە مامەڵەکردن لە کەرتەکانی وەک وزە، گواستنەوە، دارایی و بانکی ئاسانکاری بۆ دەکرێت و بڕیار دراوە بە راگرتنی رێوشوێنەکانی کەرتەکانی وزە و گواستنەوە، لەوانەش نەوت و گاز و کارەبا.
ڕاگەیەندرا کە بانکی پیشەسازی، بانکی قەرزی باو، بانکی پاشەکەوت، بانکی هاوکاری کشتوکاڵی و هێڵی ئاسمانی عەرەبی سوریا لە سوریا لە لیستی سزاکان دوور دەخرێنەوە، هەروەها رێگە بە بانکی ناوەندی سوریا دەدرێت پارە و سەرچاوەی ئابووری دابین بکات.
ڕاگەیەندرا کە ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لەسەر ئەم بابەتە و هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە دەکات کە ئایا دەتوانرێت سزای ئابووری زیاتر ڕابگیرێت یان نا، هەروەها بە وردی چاودێری دۆخی ئەو وڵاتە دەکرێت.
سزاکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ سەر سوریا دوای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریا، لە مانگی ئایاری ٢٠١١ دەستیپێکرد. (İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا بانگێشتی بەشداری لە کۆبوونەوەی یەکێتی عەرەبی کرا.
یانەی زیندانیانی فەلەستین داوای خۆی لە سیستەمی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ دووپاتکردەوە کە ڕێوشوێنی کاریگەر بگرێتەبەر بۆ لێپرسینەوە لە دەسەڵاتدارانی داگیرکەر لە بەرامبەر تاوانەکانیان بەرامبەر بە ئەسیرانی فەلەستینی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٤٨ هەزار و ٣٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١١ هەزار و ٧٥٩ کەس.