وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا قەدەغەیە

عبد الأمير كامل الشمري وەزیری ناخۆی عێراق بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان راگەیاند، "ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا قەدەغەیە."
عبد الأمير كامل الشمري وەزیری ناخۆی عێراق بە بۆنەی مانگی ڕەمەزان بەیاننامەیەکی لەبارە رێنماییەکان بۆ مانگی رەمەزان بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی راگەیەندراوەکەی وەزیری ناوخۆی عێراق:
"لەم ڕوانگەیەوە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ڕێز لە تایبەتمەندی و پیرۆزی مانگی پیرۆز بگرن و دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ بەرز نرخاندنی بەهای ڕۆژوو و پاراستنی پیرۆزییەکەی بە پێی شەریعەتی لێبوردە و یاسا.
بۆیە ڕۆژوو شکاندن بە ئاشکرا لە ڕۆژدا بە توندی قەدەغەیە، بەو پێیەی ئەمە هەستی ئەو کەسانە ئازار دەدات کە بەڕۆژووبوون و بە ڕۆشتن لە دەرکەوتنی مانگی پڕ بەرەکەت دادەنرێت، تەنانەت ئەگەر ئەم کارە لەلایەن عێراقییە غەیرە موسڵمانەکانەوە یان دانیشتوانی عێراقیشەوە ئەنجام بدرێت، چونکە هەموو ئایینەکان داوای ڕێزگرتن لە نێوان خۆیان دەکەن هەروەها پێشکەشکردنی خواردنەوە کحولیەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە قەدەغەیە. قاوەخانەکان، یانە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆتێلەکان و هەموو ئەو دوکانانەی کە خواردن و خواردنەوە پێشکەش دەکەن داخراون، جگە لەوانەی کە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە لە کاتی ڕۆژووگرتن و تا کاتی ڕۆژووشکاندن مۆڵەتیان پێدراوە، لەو کاتەدا ڕێگەیان پێدەدرێت تا نوێژی بەیانی بەردەوام بن لە کارەکانیان.
وەزارەتەکەمان بەرپرسیارە لە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەم کارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، دەزگا فەرمیەکانی حکومەت، و حکومەتە خۆجێیەکان لە پارێزگاکان.
وەزارەتی ناوخۆ هیوادارە هەموو لایەک پابەندی بڕگەکانی ئەم بەیاننامەیە بن، هەرکەسێک سەرپێچی بکات، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتانەی پێمان دراوە بەپێی مادەی ژمارە (١)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆی ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠١٦، بەپێی بڕگەکانی مادەکانی (٢، ٣)ی ئەو یاسایەی کە پێشتر ئاماژەیان پێکراوە سەبارەت بە غەیرە عێراقییەکان کە لە عێراقدا کاردەکەن، لە ئەگەری سەرپێچیکردنی ئەم بەیاننامەیە، سەرپێچیکار کەوتۆتە ژێر ڕێکاری یاسایی و ڕێگری و دیپۆرتکردنەوە لە وڵاتدا دەبێت هەموو دامودەزگا و کۆمپانیا و تاکەکان کارمەندەکانیان لە دەقی ئەم بەیاننامەیە ئاگادار بکەنەوە و ئاگاداریان بکەنەوە لە سەرپێچیکردنی."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەلا بەشیر شیمشەک سەرۆکی گشتی وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە گوندی کۆداری وڵاتی نیپال بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.
کودەتای ٢٨ی شوبات لە ساڵی ١٩٩٧ کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر تەواوی کەلتور و ئاین و فەرهەنگی گەڵانی تورکیا.