لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ٦٩٤ کەس مردن و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ کە وڵاتی میانماریان هەژاند تاوەکو ئێستا ٦٩٤ کەس مردوون و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون.
دوێنێ لە ناوچەی ساگاینگی وڵاتی میانمار دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ لە دوای یەکتر روویان دا. لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە وێرانیێکی گەورە لە وڵات رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی تیمی راگەیاندنی حکومەتی سەربازی، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ٦٩٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون و ٦٨ کەسیش بێ سەروشوێنن.
بوومەلەرزەکە لە وڵاتانی دراوسێک وەک چین و تایلەندیش هەست کرا. لە بانگکۆکی پایتەخت لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوای بوومەلەرزە لە ناوچەکە چەندین بوومەلەرزەی بچوکترین روویان دا.
بەرپرسان هۆشداری دەدەن کە بوومەلەرزەکان بەردەوام دەبن.
بەڕێوبەرایەتی سەربازی میانمار دوای بوومەلەرزەکە بانگێشتی هاوکاری نێودەوڵەتی کرد.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە. بەڵام بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی و کێشەکانی پەیوەندی چالاکییەکان بە دژواری بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت کە پێکەوە بیر بکەینەوە، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە شەڕ بکەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان."
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون و مەترسی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە.