پەیامی رێبەری جەماعەتی حزب الله بۆ جەژنی ڕەمەزان

بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت کە پێکەوە بیر بکەینەوە، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە شەڕ بکەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان."
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
تەواوی دەقی پەیامەکە:
"بسم الله الرحمان الرحیم
حەمد و ستایش بۆ خودای پەروەردگار و بەڕێوبەری جیهانەکان، سەلات و سەلام بۆ رەسولەکەی، حەبیبەکەی موحەممەد موستەفا و خانەوادەکەی، ئەسحابەکەی و ئەوانەی تا قیامەت شوێنکەوتووی دەبن.
لە سەرەتا پیرۆزبایی جەژنی دایک و باوک و خانەوادەی شەهیدەکان، براکانمان کە بەهۆی خزمەتی دۆزی ئیسلام لە زینداندانە و دایک و باوک و خانەوادەکانیان، خوشک و برا موهاجیرەکان، دایک و باوک و خانەوادەکانیان دەکەم. داوا لە خودا دەکەم کە سەبڕی جەمیل بە کەسوکاری شەهیدەکان بدات و لە نزیکترین کات بە سەرئەنجامی خێر کۆتایی بە ئیمتیحانی مەحکوم و موهاجیرەکان بهێنێت. جەژنی موجاهیدەکان، بانگخوازەکان، خزمەتگوزارەکانی عیلم و عیرفان و هەموو خوشک و براکانم پیرۆز بێت کە بۆ إعلاء کلمة الله بە بێ ناسینی کات و شوێن، لە هەموو دەرفەتێکدا ئەرکەکەیان بەجێ دەهێنن. جەژنی ئوممەتی ئیسلام پیرۆز بێت کە تەنها لەبەر ئەوەی وتویانە 'پەروەردگاری من اللهـە' تووشی ستەم بووە و هەزاران کەمین لەبەردەمی دانراوە. خودا ڕۆژوو و عیبادەتی هەمووتان قبول بکات.
بۆ ماوەی مانگێک ڕۆژوو بووین، قورئانی کەریم بە خۆشەویستیێکی جیاواز خوێنرا. نوێژەکان بە خشوعی زیاتر ئەنجام دران. بۆ ڕێز بە کاتەکانی پیرۆز سەدەقە و ئینفاقەکان زیاتر کران. داوا دەکەم عیبادەت و خێرەکانی کە ئەنجاممان داوە مەقبول بێت.
خوشک و برا فەلەستینییەکان کە چەندین ساڵە بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە مزگەوتی ئەقسا و قودس گەورەترین باج دەدەن و بەم شێوەیە بەردەوامن لە تێکۆشانیان و لەم رێگایەدا هەنگاو بەرەو باشەوە نانێن هەموو کاتێک لە دڵمان و دوعاکانماندانە. ئەوەندەی خودا هێز و دەرفەتی بە ئێمە داوە هەوڵمان دا بەردەوام بین لە هاوکاری لەوان و إن شاء الله بەردەوامیش دەبین.
دوعای من لە خوای گەورە ئەوەیە، وەک ئوممەتی ئیسلام، دەرفەتی ئەم ڕۆژە پیرۆزانە بقۆزینەوە بۆ نەهێشتنی دووبەرەکی و ناتەبایی لە نێوانماندا، وەک ئەندامەکانی جەستەیەک یەکبگرین، و هەڵوێستێکی شکۆمەندانە لە دژی دوژمنانی ئیسلام نیشان بدەین کە دان بە مافی ژیان بۆ موسڵمانان ناناسن. پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت پێکەوە بیربکەینەوە، پێکەوە کاربکەین، پێکەوە هەوڵبدەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەستبهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان.
دوعای ئێمە بۆ پەروەردگارمان کە هێزەکەی هەموو جیهانەکانی دەگرێتەوە، ئەوەیە کە ڕێگەمان پێبدات بگەینە ڕەمەزانی داهاتوو بە تەواوترین شێوە پێداویستییەکانی زانین و ڕێنمایی و حیکمەت و یەکگرتوویی و جیهادمان بەدیهێنابێت و سەرکەوتوو بووین.
ئەمانەتی خودا بن.
براکەتان ئەدیب گوموش."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون و مەترسی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە.
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ کە وڵاتی میانماریان هەژاند تاوەکو ئێستا ٦٩٤ کەس مردوون و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون.