مەترسی لە گەشتنی ژمارەی قوربانییەکانی بوومەلەرزەکەی میانمار بە ١٠ هەزار کەس هەیە

لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی میانمار ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون و مەترسی لە زیادبوونی ژمارەی قوربانییەکان بۆ ١٠ هەزار کەس هەیە.
دوێنێ لە وڵاتی میانمار دوو بوومەلەرزە بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ روویان دا و وێرانکاریێکی گەورەی لە وڵات رووی دا.
بە پێی راگەیەندراوی تیمی راگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی سەربازی، لە ئەنجامی رووداوەکەدا تاوەکو ئێستا ١٠٠٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢ هەزار و ٣٧٦ کەسیش بریندار بوون.
دامەزراوی لێکۆلینەوەکانی جیۆلۆجیکی ئەمریکا راگەیاند، مەترسی لە گەشتنی ژمارەی قوربانییەکان بە ١٠ هەزار هەیە.
حکومەتی سەربازی لە ژمارەیەکی زۆر ناوچە باری لەناکاوی راگەیاند و بانگێشتی خوێنبەخشی کرد.
بوومەلەرزەکە لە وڵاتانی دراوسێ وەک چین و تایلەندیش هەست کرا. لە بانگکۆکی پایتەخت لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەک لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا.
دوای بوومەلەرزە لە ناوچەکە چەندین بوومەلەرزەی بچوکتر روویان دا.
بەرپرسان هۆشداری دەدەن کە بوومەلەرزەکان بەردەوام دەبن.
بەڕێوبەرایەتی سەربازی میانمار دوای بوومەلەرزەکە بانگێشتی هاوکاری نێودەوڵەتی کرد.
چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە. بەڵام بەهۆی تێکچوونی ژێرخانی و کێشەکانی پەیوەندی چالاکییەکان بە دژواری بەردەوامن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر گردبوونەوەیەک لە وڵاتی پاکستان ٦ کەس بریندار بوون.
بەڕێز ئەدیب گوموش رێبەری جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی، "پەروەردگارمان دەرفەتمان پێ ببەخشێت کە پێکەوە بیر بکەینەوە، پێکەوە کار بکەین، پێکەوە شەڕ بکەین و پێکەوە سەرکەوتن بەدەست بهێنین بۆ هەمان شتە پیرۆزەکان."
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکانی بە گوڕی ٧.٧ و ٦.٤ کە وڵاتی میانماریان هەژاند تاوەکو ئێستا ٦٩٤ کەس مردوون و ١٦٧٠ کەسیش بریندار بوون.