ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوا لە هەنگاریا دەکات نەتانیاهۆی دەستگیر بکات

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ داوای لە وڵاتی هەنگاریا کرد ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ بەناو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی داگیرکەر سەردانی هەنگاریا بکات دەستگیری بکات.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ کە ناوەندەکەی لە نیویۆرکە، داوای لە هەنگاریا کرد کە ڕێگری لە هاتنە ناوەوەی نەتانیاهۆ بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەر بۆ ئەو وڵاتە بکات یان دەستگیری بکات.
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بە فەرمانی دەستگیرکردن نەتانیاهۆ کرد لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لەلایەن دادگای تاوانەکانی نێودەوڵەتییەوە دەرچووە.
باس لەوە کرا کە هەنگاریا یەکێکە لە لایەنەکانی دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان و دەبێت تاوانبارەکانی کە دەچێتە ناو وڵاتەکەی دەستگیر بکات و دادگا هێزی پۆلیسی تایبەتی خۆی نییە، بۆیە پێویستی بە هاوکاری دەوڵەتان هەیە.
ڤیکتۆر ئۆربان سەرۆک وەزیرانی هەنگاریا پێشتر رایگەیاندبوو کە ناتانیاهۆ بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات و دڵنیایی دابوو کە فەرمانی دەستگیرکردنەکە هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە هەنگاریا. بڕیارە لە ٢-٦ی نیسان، نەتانیاهۆ سەردانێکی فەرمی بۆ هەنگاریا ئەنجام بدات.
بە بڕیارەکەی کە لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ دا، دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئەوکاتی دەرکرد بەهۆی تاوانەکانی جەنگ و تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی کە لە غەززە ئەنجامدراون. بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما، ئەو وڵاتانەی لایەنی دادگان، دەبێت پابەندی ئەم بڕیارە بن.
هەر لەبەر ئەم هۆکارەش باس لەوە دەکرێت کە ناتانیاهۆ و گالانت ڕەنگە ناچاربن خۆیان لە گەشتکردن بۆ ١٢٤ وڵات بەدوور بگرن، وەک وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کەنەدا، ژاپۆن، ئوسترالیا و بەریتانیا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر گەڕەکی شوجاعیەی غەززە گەشتە ٣٥ کەس کە ٨یان منداڵ بوون و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٨٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٧٢٩ کەس.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی هەموو مسوڵمانەکان کرد کە بۆ سڵاودانەوە بە بەرخۆدان و سەبڕی غەززە و تاکدەنگی لە دژی ستەم شەوی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەموو کەس لە شوێنەکەیان تەکبیر بهێنن.