سەهیۆنییەکانی داگیرکەر دووبارە هێرشیان کردە سەر مەدەنییەکان: ١٩ شەهید

دەرمانخانەیەکی ئونروا سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کەمپی جیبالیا لە باکووری کەرتی غەززە لە لایەن داگیرکەران بۆردومان کرا کە ئاوارە فەلەستینییەکان تێدا دەمان.
لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەدا ١٩ کەس شەهید بوون کە لانیکەم ٩یان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
سەرچاوەکانی خۆجێ باس لەوە دەکەن کە داگیرکەران لە ئەنقەسد ناوچەکانی مەدەنی دەکەن ئامانج و بەهۆی کەمیی خزمەتەکانی تەندروستی مەترسی لە گیانلەدەستدانی بریندارەکان هەیە.
لەگەڵ قوڵبوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە غەززە، ناڕەزایەتی نێودەوڵەتی لە سەر بە ئامانجکردنی نەخۆشخانە و قوتابخانە و پەناگە لەلایەن داگیرکەرانەوە پەرەدەستێنێت. نەبوونی کارەبا و ئاوی پاک و پێداویستی پزیشکی، خەڵکی مەدەنی تووشی کێشەکانی گەورەی ژیان دەکات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر گەڕەکی شوجاعیەی غەززە گەشتە ٣٥ کەس کە ٨یان منداڵ بوون و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٨٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٧٢٩ کەس.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی هەموو مسوڵمانەکان کرد کە بۆ سڵاودانەوە بە بەرخۆدان و سەبڕی غەززە و تاکدەنگی لە دژی ستەم شەوی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەموو کەس لە شوێنەکەیان تەکبیر بهێنن.