ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس

لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد. لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید و بریندار بوون.
لە ئەنجامی رێککەوتنی نێوان حەماس و رژێمی داگیرکەر لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست دەستی پێکرد.
دوای ئاگربەست تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا و لە سەر شەقامەکان دۆزرایەوە کە بەهۆی هێرشەکان نەدەتوانرا بدۆزرێنەوە.
بەڵام رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٨ی ئادار رێککەوتنی ئاگربەستی هەڵوەشاند و دووبارە دەستی بە هێرش سەر کەرتی غەززە کرد.
لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٤ شەهید گواسترایەوە نەخۆشخانەکان و ٥٥ کەسیش بریندار بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە ٥٠ هەزار و ٤٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١٤ هەزار و ٦٣٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەرانی بۆ سەر گەڕەکی شوجاعیەی غەززە گەشتە ٣٥ کەس کە ٨یان منداڵ بوون و چالاکییەکانی فڕیاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٨٤٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٧٢٩ کەس.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی دیاری کرد.
یەکێتی زانایانی فەلەستین بانگێشتی هەموو مسوڵمانەکان کرد کە بۆ سڵاودانەوە بە بەرخۆدان و سەبڕی غەززە و تاکدەنگی لە دژی ستەم شەوی هەینی کاتژمێر ٢٢:٠٠ هەموو کەس لە شوێنەکەیان تەکبیر بهێنن.