سوریا: لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆر مەدەنی و سەرباز بریندار بوون

وەزارەتی دەرەوەی سوریا راگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئاسمانی رژێمی داگیرکەر دەیان مەدەنی و سەرباز بریندار بوون.
بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە، لە ماوەی ٥ نیو کاتژمێردا هێرش کراوە سەر ٥ هەرێم. لە کاتی هێرش سەر شارۆچکەی بەرزەی دیمەشقی پایتەخ ناوەندێکی لێکۆلینەوەکانی زانستی کرا ئامانج و لە حەما زیان بە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی گەیێندرا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیاند، هێرشکان پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتییە و هەوڵ دەدرێت بەم شێوەیە سوریا ناسەقامگیر بکرێت و ئێش و ئازارەکانی گەلی فەلەستین زیاد بکەن.
لە راگەیەندراوەکە بە "توندی" ئیدانەی هێرشەکە کرا و داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرا کە رێگری لە پێشێلکارییەکانی رژێمی داگیرکەر بکات و رێنماییەکانی پێویست لە دژی جێبەجێ بکات.
رژێمی قاتیل دوێنێ زیاتر لە ١٤ هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەما و دەوروبەرەکەی ئەنجام دایەوە. هەروەها چەندین هێرشی دیکە بۆ سەر دیمەشق، حومس ئەنجام دایەوە و ڕۆژئاوای شاری دەرعای بە تۆپهاوێژ کردە ئامانج.
رژێمی داگیرکەر راگەیاند کە گوایە بۆ "پاراستنی مەدەنییەکانی ئیسرائیلی لە دژی هەڕەشەکان" ئەم هێرشانەیان ئەنجام داوە.
دوای ڕوخانی رژێمی بەشار ئەسەد، رژێمی داگیرکەر دەستی بە هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر سوریا کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ناوچەی باشاکشەهری پارێزگای ئیستانبوولی وڵاتی تورکیا ئاگر لە کۆگایەکی کیمیایی کەوتەوە. ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆل کرا.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانیەتییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دیاری كرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فهرمی بۆ بهشداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتالیا، به سهردانێک گهییشته تورکیا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٠ هەزار و ٩١٢ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٥ هەزار و ٩٨١ کەس.