ئونروا: گەلی غەززە ناچاری برسێتی دەکرێت

ئونروا راگەیاند کە ٧ هەفتەیە خواردن ناچێتە ناو غەززە و بەهۆیەوە فەلەستینییەکان تووشی قەیرانێکی قوڵی برسێتی بوونەتە.
دەزگای هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک ناسراو بە ئونروا راگەیاند، "فەلەستینییەکان لە غەززە رووبەرووی برسێتی بوونەتە، بۆردومان دەکرێن و لە سنوورەوە رێگە بۆ چوونەوە ژوورەوەی ئاو، خواردن، سووتەمەنی، ڤاکسین و ئامێرەکانی پزیشکی نادرێت."
لە راگەیەندراوەکە باس لەوە کرد، دەبێت هەرچی زووە دەروازەکان بکرێنەوە و دەبێت لە غەززە ئاگربەست رابگینرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئاژانسی هاوکاری بۆ پەنابەرانی فەلەستینی لە ڕۆژهەڵاتی نزیک (ئونروا) راگەیاند، لە غەززە نزیکەی ٦٦٠ هەزار منداڵ بەهۆی شەڕ لە پەروەردەیی بێ بەش بوونەتە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥١ هەزار و ٢٠١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٦ هەزار و ٨٦٩ کەس.
گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر جارێکی دیکە هەڵکوتانە ناو مزگەوتی ئەقسا و رێگریان لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ ناو حەرەمی پیرۆز کرد.
لە پارێزگای دەلهیی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمی لانیکەم ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.